پلانى خوێندن بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٥-٢٠١٦

ئێمه‌ وه‌كو (په‌یمانگه‌ى هه‌ولێرى ناحكومى بۆ زانسته‌كانى كۆمپیوته‌ر) هه‌ر له‌ به‌روارى  ١ /  ٩ /٢٠١٥ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگه‌ و ئاماده‌بوونى گشت مامۆستایانى به‌شى كۆمپیوته‌ر له‌ په‌یمانگه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین زیاتر هه‌وڵبده‌ین بۆ به‌ره‌وپێش بردنى پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ و فێركردن به‌ تایبه‌تى له‌بوارى زانسته‌كانى كۆمپیوته‌ر , وه‌ گرتنه‌به‌رى ڕێگاى نوێ بۆ فێركردنى قوتابیان و خوێندكاران و داڕشتنى پێشكه‌وتووترین پلانى خوێندن بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٥-٢٠١٦, وا له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ كراوه‌ به‌ گرنگترین خاڵه‌كانى پلانى به‌ڕێوه‌بردن :

١- ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گشت مامۆستایان .

٢- دانانى لێژنه‌ى وه‌رگرتنى قوتابیان له‌ په‌یمانگه‌كه‌مان .

٣- ده‌ستكردن به‌ ساڵى نوێى خوێندن له‌ به‌روارى ١٥/٩/٢٠١٥.

٤- به‌ ئاماده‌بوونى گشت مامۆستایان خشته‌ى وانه‌كان ڕێكخرا له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى به‌شه‌ وانه‌كان به‌سه‌ر مامۆستایانى پسپۆڕى بابه‌ته‌كانى خوێندنى دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌مى په‌یمانگه‌.

٥- دانانى لێژنه‌ى دابه‌شكردنى كتێبه‌كان .

٦- له‌ به‌روارى ١٥/٩/٢٠١٥ ده‌ستكرا به‌ دابه‌شكردنى گشت كتێبه‌كانى قۆناغى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م به‌سه‌ر قوتابیان .

٧- له‌ به‌روارى ١٧/٩/٢٠١٥ ئه‌نجامدانى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى قوتابیان و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ ده‌وام كردن .

٨- دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگه‌ و یاریده‌ده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕى و ژمێریار و فه‌رمانبه‌رانى په‌یمانگه‌.

٩- له‌ به‌روارى  ١٥/١٠/٢٠١٥ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌گه‌ڵ گشت قوتابیان وه‌ ئاراسته‌كردنى گشت ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌یمانگاكان و مه‌شق كردن.

١٠- ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكى قوتابیان بۆ هه‌ر پێنج قۆناغ به‌ جیا .

١١- ئه‌نجامدانى سیمینار بۆ هه‌ر پێنج قۆناغ له‌لایه‌ن مامۆستایان و قوتابیان .

١٢- ده‌ستكردن به‌ ئه‌نجامدانى ئه‌زموونه‌كانى وه‌رزى یه‌كه‌م بۆ قوتابیانى هه‌ر پێنج قۆناغ .

١٣- دابه‌شكردنى خه‌ڵات به‌سه‌ر یه‌كه‌مه‌كانى وه‌رزى یه‌كه‌م بۆ هه‌ پێنج قۆناغ .

١٤-  ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مامۆستایانى پسپۆڕى بابه‌ته‌كانى هه‌ر پێنج قۆناغ.

١٥- دواى پشووى نیوه‌ى ساڵ ڕاسته‌وخۆ كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێ له‌گه‌ڵ مامۆستایان بۆ خۆئاماده‌كردنیان بۆ وه‌رزى دووه‌م.

١٦- ئه‌نجامدانى گه‌شتى زانستى بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ قوتابیان دیارى ده‌كه‌ن بۆ هه‌ر پێنج  قۆناغ.

١٧- كۆتایی مانگى نیسان ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌یه‌كى فراوان له‌گه‌ڵ دایك و باوكى قوتابیانى هه‌ر پێنج  قۆناغ.

١٨- ئه‌نجامدانى ڤیستڤاڵێكى په‌یمانگه‌ كه‌ پێكدێت له‌ چاڵاكى هونه‌رى و وه‌رزشى و زانستى.

١٩- ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قوتابیانى هه‌ر پێنج  قۆناغ و هاندانیان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌زموونه‌كانى وه‌رزى دووه‌م.

٢٠- خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی ساڵ خولى یه‌كه‌م وه‌ دابینكردنى گشت پێداویستى یه‌كانى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كان.

٢١- دابه‌شكردنى خه‌ڵات به‌سه‌ر قوتابیه‌ یه‌كه‌مه‌كانى هه‌ر پێنج  قۆناغ .

 
Copyright © 2019. hpci.    Designed by:   Dastan Hussen

S5 Box