پلانى خوێندن بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٤-٢٠١٥

ئێمه‌ وه‌كو (په‌یمانگه‌ى هه‌ولێرى ئه‌هلى بۆ زانسته‌كانى كۆمپیوته‌ر) هه‌ر له‌ به‌روارى ١/٧/٢٠١٤ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگه‌ و ئاماده‌بوونى گشت مامۆستایانى به‌شى كۆمپیوته‌ر له‌ په‌یمانگه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین زیاتر هه‌وڵبده‌ین بۆ به‌ره‌وپێش بردنى پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ و فێركردن به‌ تایبه‌تى له‌بوارى زانسته‌كانى كۆمپیوته‌ر , وه‌ گرتنه‌به‌رى ڕێگاى نوێ بۆ فێركردنى قوتابیان و خوێندكاران و داڕشتنى پێشكه‌وتووترین پلانى خوێندن بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٤-٢٠١٥, وا له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ كراوه‌ به‌ گرنگترین خاڵه‌كانى پلانى به‌ڕێوه‌بردن :

١- ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گشت مامۆستایان .

٢- دانانى لێژنه‌ى وه‌رگرتنى قوتابیان له‌ په‌یمانگه‌كه‌مان .

٣- ده‌ستكردن به‌ ساڵى نوێى خوێندن له‌ به‌روارى١٠/٩/٢٠١٤.

٤- به‌ ئاماده‌بوونى گشت مامۆستایان خشته‌ى وانه‌كان ڕێكخرا له‌گه‌ڵدابه‌شكردنى به‌شه‌ وانه‌كان به‌سه‌ر مامۆستایانى پسپۆڕى بابه‌ته‌كانى خوێندنى دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌مى په‌یمانگه‌.

٥- دانانى لێژنه‌ى دابه‌شكردنى كتێبه‌كان له‌ به‌روارى ١٢/٩/٢٠١٤ .

٦- له‌ به‌روارى ١٥/٩/٢٠١٤ ده‌ستكرا به‌ دابه‌شكردنى گشت كتێبه‌كانى قۆناغى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م به‌سه‌ر قوتابیان .

٧- له‌ به‌روارى ١٧/٩/٢٠١٤ ئه‌نجامدانى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵزۆربه‌ى قوتابیان و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ ده‌وام كردن .

٨- دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگه‌ و یاریده‌ده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕى و ژمێریار و فه‌رمانبه‌رانى په‌یمانگه‌.

٩- له‌ به‌روارى  ١٥/١٠/٢٠١٤ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌گه‌ڵ گشت قوتابیان وه‌ ئاراسته‌كردنى گشت ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌یمانگاكان و مه‌شق كردن.

١٠- ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكى قوتابیان بۆ هه‌ر چوار قۆناغ به‌ جیا .

١١- ئه‌نجامدانى سیمینار بۆ هه‌ر چوار قۆناغ له‌لایه‌ن مامۆستایان و قوتابیان .

١٢- ده‌ستكردن به‌ ئه‌نجامدانى ئه‌زموونه‌كانى وه‌رزى یه‌كه‌م بۆ قوتابیانى هه‌ر چوار قۆناغ .

١٣- دابه‌شكردنى خه‌ڵات به‌سه‌ر یه‌كه‌مه‌كانى وه‌رزى یه‌كه‌م بۆ هه‌ چوار قۆناغ .

١٤- ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مامۆستایانى پسپۆڕى بابه‌ته‌كانى هه‌ر چوار قۆناغ.

دواى پشووى نیوه‌ى سال ڕاسته‌وخۆ كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێ له‌گه‌ڵ مامۆستایان بۆ خۆئاماده‌كردنیان بۆ وه‌رزى دووه‌م.

١٥- ئه‌نجامدانى گه‌شتى زانستى بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ قوتابیان دیارى ده‌كه‌ن بۆ هه‌رچوار  قۆناغ.

١٦- كردنه‌وه‌ى خولى زمانى ئینگلیزى بۆ قوتابیانى هه‌رچوار قۆناغى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م به‌خۆرایی كه‌ هه‌موو ڕۆژانى هه‌ینى ئه‌نجام ده‌درێت له‌لایه‌ن مامۆستایانى پسپۆڕى زمانى ئینگلیزى بابه‌ته‌كان ده‌وترێته‌وه‌.

١٧- كۆتایی مانگى نیسان ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌یه‌كى فراوان له‌گه‌ڵ دایك و باوكى قوتابیانى هه‌رچوار قۆناغ.

١٨- ئه‌نجامدانى ڤیستڤاڵێكى په‌یمانگه‌ كه‌ پێكدێت له‌ چاڵاكى هونه‌رى و وه‌رزشى و زانستى.

١٩- ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قوتابیانى هه‌ر چوار  قۆناغ و هاندانیان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌زموونه‌كانى وه‌رزى دووه‌م.

٢٠- خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی ساڵ خولى یه‌كه‌م وه‌ دابینكردنى گشت پێداویستى یه‌كانى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كان.

٢١- دابه‌شكردنى خه‌ڵات به‌سه‌ر قوتابیه‌ یه‌كه‌مه‌كانى هه‌ر چوار قۆناغ .

 
Copyright © 2019. hpci.    Designed by:   Dastan Hussen

S5 Box